کوردستان میدیا: یادی ٢١ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهید بوونی دوکتور شەرەفکەندی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێیانی لە ئورمیە، مەریوان و بۆکان بە چالاکیی جۆراوجۆری تەبلیغی بەرز راگیرا
ئەو شوێنانە کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕیوەچووە بریتین لە:
ئورمیە
بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ٢١ـەمین ساڵـڤەگەڕی تیرۆری دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە رێستوورانی میکۆنۆسی شاری بێرلین، ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی بەربەرینی تەبلیغییان لە شوێن و گەڕەکە جۆراوجۆرەکانی شاری ورمێ بەڕێوە برد.
تەرزیلوو، قەهوە قاباغ، شەهرەکی ئیسار، سەر رێگای قشڵاق، ئیسلام ئاباد، رێگای کارخانەی قەند و بالوو، ناوی ئەو شوێنانەیە کە دێموکراتپەروەرانی رێگای ئازادی و رزگاریی کوردستان چالاکییان بەڕێوەبرد.
هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناردنی کورتەنامەی تایبەتی بۆ مۆبایلی هاووڵاتییان، رق و قینی خۆیان بۆ تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەربڕی.
ناوەڕۆکی کورتەنامەکان بەم چەشنە بوو: \'\'هاووڵاتییانی بەڕێز! وەرن با لە رۆژی ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی شەهید بوونی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانیدا، رق و قینی خۆمان لە تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەرببڕین\'\'.
ئەو کورتە نامەیە بۆ سەدان کەس لە هاووڵاتییانی شاری ئورمیە نێردراوە.
مەریوان
تەپەی مووسک، مەردۆخ، کوورەی مووسەوی و گوندی نێ، ناوی ئەو شوێنانەیە کە ئەندامان و دڵسۆزانی دێموکرات لە شاری مەریوان و دەوروبەری چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
بۆکان
لە گوندەکانی قەرەگۆل، سەوزی، قەباغکەندی، سێڕێیانی دێی مەلا، سێڕێیانی حاجی لەک، سێڕێیانی قەڵای رەسوولە سیت، سێڕێیانی قارنجەی گەورە، قارنجەی چکۆلە و سێڕێیانی بەخشی سەرچنار، چالاکیی تەبلیغیی بەربڵاو بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان ئەنجام دراوە.
هەروەها لە بەنزینخانەی بەخشی سیمینەی ئاڵەشین و ئاوایییەکانی گامیشگۆلی و شامات و سێڕێیانی حاجی حوسێن و خێری ئاوا، تراکت و پووستێری پێوەندیدار بەو بۆنەوە بڵاو کراوەتەوە.