کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەهاباد دوای یازدە رۆژ دەسبەسەرکران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران، بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد راگوێزرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هاووڵاتییەکی کوردی مەهاباد بە ناوی رەحیم رەشی تەمەن ٦٦ ساڵ سەرەتای مانگی رەشەمەی ئەمساڵ کە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد راگوێزرا.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
لەو پێوەندییەدا کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردبۆوە کە ئەو چالاکە سیاسییە کوردە زیاتر لە ١٠ رۆژ راگیرانی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لە ژێر لێ پێچینەوە و ئازار و ئەشکەنجەدا بووە.
رەحیم رەشی پێشتر لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو.
لەو پێوندییەدا سمکۆ خلقەتی زیندانی سیاسیی کورد لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٣ی مانگی رەشەمە، لە ساڵۆنی ١٢ی ئەو زیندانە بۆ بەندی ٣٥٠ی زیندانی ئەوین راگوێزراوە.
سمکۆ خلقەتی زیندانیی سیاسیی کورد، ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی لە شاری ئەراک بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی لە رێگای ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیمی ئێران سزای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.

سمکۆ خلقەتی