کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی سیاسیی کورد لە شنۆ کوژرا

21:49 - 21 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: چالاکێکی سیاسیی کورد لە شارستانی شنۆ بە شێوەیەکی گوماناوای لەلایەن کەس، یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، چالاکێکی سیاسیی کورد بەناوی \'\'مستەفا ریز\'\' کوڕی رەسووڵ، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە شێوەیەکی گوماناوای لەلایەن کەس، یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: تەرمی ئەو چالاکە سیاسییە لە کاتێکدا لەلایەن خەڵکەوە دۆزراوەتەوە کە بە لقی دارسێوێکەوە هەڵواسرابوو.

پێشتریش لەم پێوەندییەدا چەند حاڵەتێکی کوشتنی گوماناویی هاووڵاتییان لە مەریوان کە تەرمی زۆربەیان لە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە، رووی دابوو.

هاووڵاتییان لەو بڕوایە دان دەست و پێوەندییەکانی رێژیم بە مەبەستی چاوترسێن کردنی خەڵک و پێکهێنانی دۆخێکی ترسێنەر و تۆقێنەر ئەو جینایەتانە دەخولقێنن.

بنەماڵەی مستەفا ریز داوایان لە ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیم کردووە کە بکوژ، یان بکوژرانی رۆڵەکەیان دەسبەسەر و رادەستی دادگا بکات.

ئەو داواکارییەی بنەماڵەی ئەو چالاکە سیاسییە، لەلایەن بەرپرسانی رێژیمەوە هیچ وەڵامێکی پێ نەدراوەتەوە.

8888.jpg