کوردستان میدیا: چالاکێکی سیاسیی کورد لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٤ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو، مەحکووم کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، زاهید رۆستەمپوور تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی حوسێن و خەڵکی بەخشیقەرەمووسالی لەلایەن دادگای ئینقلابی رێژیمی ئێران لە مەهاباد، بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٤ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو حوکم درا.
ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاری زاهید لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسییەکانی دژبەری رێژیمی ئێران، دراوە.
ئەو چالاکە سیاسییە پێشترش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری بۆکان دەسبەسەر و بۆ ماوەی ٢٥ رۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا راگیرابوو.
زاهید رۆستەمپوور لەحاڵی حازردا بەمەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی لە زیندان دایە.
قەرەمووسالی ناوەکەی تریشی سیمینەیە و لە ٢٥ کیلۆمێتری شاری بۆکان هەڵکەوتووە.