کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی کرێکاریی کورد لە بانە دەسبەسەر کرا

16:56 - 13 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: چالاکێکی کرێکاری بەناوی عومەر سلێمانی لە شاری بانە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.
کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان بڵاوی کردەوە، عومەر سلێمانی چالاکی کرێکاری و لە ئەندمانی ئەو کۆمیتەیە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٨ی بانەمەڕ، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بانە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بنەماڵەکەی سەرەڕای بەدواداچوون هیچ زانیارییەکیان لە چارەنووس و شوێنی راگیرانی عومەر سلێمانی نییە.