کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكێكی كرێكاری كورد بە ١٩ مانگ زیندان حوكم درا

19:43 - 27 رەزبەر 2712

كوردستان میدیا: چالاكێكی كرێكاری خەڵكی سنە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەو شارە، یەك ساڵ و ٧ مانگ زیندانی بەسەر دا سەپا.

پێدرام نەسروڵڵاهی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان و هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكان بە سێ‌ ساڵ حەبس حوكم درابوو.

پێدرام دوابەدوای ئیعتراز دەربڕین بە حوكمەكەی، لەلایەن داداگای پێداچوونەوەی رێژیم لە شاری سنە حوكمەكەی كرا بە ١٩ مانگ زیندانیی.

هەواڵدەریی موكریان بڵاوی كردەوە، ئەو هاووڵاتییە پێشتریش بۆ ماوەیەك لە زیندان‌دا بوو و دواتر بە دانانی وەسیقەی ٧٠ میلیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد كرابوو.