کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاوپێکەوتنی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات و شاندێکی لقی ٧ی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئەمریکا

15:58 - 30 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: پرسی بەڕێوەچوونی راپرسی لە هەرێمی کوردستان لەمەڕ سەربەخۆیی ئەو بەشە لە کوردستان، گرینگترین بابەتی دیداری شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات و لقی ٧ی پارتی لە ئەمریکا بوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا بە سەرپەرستیی \'\'جەماڵ عەبدوڵڵا زادە\'\' بەرپرسی کۆمیتە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ، سەردانی لقی ٧ی پارتی دێموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن شاندێکیانەوە بە سەرپەرستیی \'\'حیکمەت بامەڕنی\'\' بەرپرسی لق پێشوازیی لێ کرا.

لەم دیدارە دوایین ئاڵوگۆرەکانی کوردستان و ناوچەکە و پێوەندیی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی دێموکراتی کوردستان، تاوتوێ کران.

شاندی حیزب لەم هاودیتنەدا پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمیتەی حیزب لە ئەمریکای لەمەڕ ئەنجامدانی راپرسی لە هەرێمی کوردستان و دیارکردنی مافی چارەنووس پێ راگەیاندن.

حیکمەت بامەڕنی وێڕای بەرز نرخاندنی هەڵویستی نەتەوەیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەسەر بەردەوامیی پێوەندیی دوو لایەن و پتەوترکردنی پێوەندییەکان پێداگریی کردەوە.