کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاوپێكەوتنی شاندێكی حیزبی دێمۆكرات و پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی (BDP)

22:31 - 31 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ ئەمریكا بەسەرپەرستی نایب مەشایخی بەرپرسی گشتیی كۆمیتە لەگەڵ شاندێكی پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی لە واشینگتۆن كۆبۆوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شاندی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەو دانیشتنەدا چاوی بە بەڕێزان ئەحمەد تورك سیاسەتوان و سەرۆكی كۆنگرەی کۆمەڵگەی دێمۆكراتیك و نەزمی گور نوێنەری شاری وان لە پارلمانی توركیە كەوت.
لەسەرەتای ئەو كۆبوونەوەیەدا بەڕێز سەید رەزا دەرسیمی نوێنەری بەدەپە لەواشینگتۆن بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد و دواتر رێزدار ئەحمەد تورك سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی كورد و دەوڵەتی تورك لەو وڵاتە چەند وتەیەكی پێشكەش كرد و باسی ئامانجی سەردانەكەیانی بۆ ئەمریكا كرد.


شاندی كۆمیتە كە لەلایەن كۆمیتەی بەدەپەوە بانگهێشت كرابوون، پشتیوانی خۆیان لە رەوتی ئاشتی لە توركیە دەبڕی و دواتر چەند وتەیەكیان سەبارەت بە هەلومەرجی ئەمڕۆی خەباتی كوردستانی رۆژهەڵات پێشكەش بەبەشدارانی كۆبوونەوەكە كرد.