کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاوپێكەوتنی شاندێكی كۆمیتەی پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكرات ـ نوروێژ لەگەڵ پارلمانتارێك

17:59 - 2 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكرات لە وڵاتی نوروێژ سەردانی پارلمانی ئەو وڵاتەیان كردو لە گەڵ سڤەڕێ میرلیئەندامی كۆمیتەی پاراستن و كاروباری دەرەوەی پارلمان، سەر بە پارتی كرێكارانی نوروێژ، كۆبۆوە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو چاوپێكەوتنەدا شاندی حیزبی دێمۆكرات ، باسێكی گشتی سەبارەت بە رەوشی نەتەوە بێ مافەكانی ئێران، پێشێلكارییە بەربڵاوەكانی مافی مرۆڤ، وەزعی كوردستان و داخوازییەكانی گەلی كورد، مەسەلەی دەست نیشانكردنی حەسەنی رۆحانی وەكوو سەركۆماری نوێی ئێران، پێشكەش كرد.
لەتەوەرێكی دیكەدا باسی ئاڵوگۆڕە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و رۆڵی نوێی گەلی كورد وەكوو ئەكتەرێكی سەرەكیی لە هاوسەنگییەكانی ناوچەدا كرا.
هەر لەو پێوەندییەدا پارلمانتاری نوروێژ ئاگاداریی خۆی لە دۆخی ئێران، كورد لەكوردستان و لە ناوچەكەدا بە گشتیی و سیاسەتە ئارێشە خوڵقێنەرەكانی كۆماری ئیسلامی دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە خۆی بە دۆستی گەلی كورد و تێكۆشەرانی نەتەوەی كورد بۆ دێمۆكراسی و مافە نەتەوەییەكانی دەزانێ.