کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوار هاووڵاتیی کورد لە سنە دەسبەسەر کران

18:09 - 23 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: لە یەک حەفتەی رابردوودا هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە چوار هاووڵاتییان دەسبەسەر کردووە.
ماڵپەڕی هرانا ناوی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەی \'\'خالید مەلێکی، عەبدولکەریم کەریمی، عەلی و عەبدولهادی\'\' راگەیاندووە کە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی ئەم راپۆرتە، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییانە پاش چەند رۆژ لە ون بوونی رۆڵەکانیان، سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمیان لە شاری سنە کردووە و مەئموورانی ئەو ئیدارەیە، دانیان بە دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییانە داناوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەر کرانی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

خالید مەلێکی برای \'\'تالیب مەلێکی\'\' زیندانیی عەقیدەتیی زیندانی رەجای شاری کەرەجە و بەگوێرەی دوایین هەواڵەکان بە تۆمەتی بەدواداچوون بۆ پەروەندەی براکەی دەسبەسەر کراوە.

بەگوێرەی ئاماری ماڵپەری کوردستان میدیا، لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە ٢٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هیزە ئیتلاعاتی و نیزامییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کراون.