کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوونە سەری رێژەی منداڵانی كار لەئێران و دۆخی ناڵەباری ژیانیان

22:37 - 24 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەئێران قەیرانی ئابووری، رێژەیەكی زۆر لەمنداڵانی رەوانەی سەر شەقامەكان كردووە و ئەو رێژەیە رۆژ لەگەڵ رۆژ چوونە سەر بە خۆیەوە دەبینێت.
ناوەندی لێكۆڵینەوەكانی مەجلیسی رێژیمی ئێران لەراپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، لەساڵی ١٣٩٠دا نزیك بە سێ‌میلیۆن و ٢٦٥هەزار منداڵی بێبەری لەخوێندن بوونیان هەبووە و لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە سێ‌میلیۆنیان منداڵانی کار بوون.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی راپۆرتی رێكخراوی نێودەوڵەتی كار نزیك بە ٥١٢ میلیۆن منداڵی كار لەجیهان بوونیان هەیە و لەو پێوەندییەدا رێژیمی ئێران لەبواری منداڵانی كاردا پلەی چوارەمی لەئاستی دونیادا هەیە.
عەلی ئەكبەر ئیسماعیل پوور یەكێك لەئەندامانی لێژنەی ئەنجومەنی داكۆكیی لەمافی منداڵان وێڕای خراب لەقەڵەم دانی دۆخی منداڵانی كاری ئێران وتیشی: منداڵانی كار لەئێراندا بەبەردەوامی لەگەڵ ئازاری جەستەیی و جینسی و خەسارە دەروونییەكان بەرەو روون.

منداڵانی كار بەو كەسانە دەوترێ‌كە بە شێوەی بەردەوام و بێ‌پسانەوە كار دەكەن و زۆر جاریش ئەو كارەی دەیكەن زۆر تاقەت پڕوكێنە.