کوردستان میدیا: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ ١٠ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانیی دژی سزای لەسێدارەدان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
به بۆنه‌ی ڕۆژی ١٠ی ئۆكتۆبر، ڕۆژی نێونه‌ته‌ویی دژی سزای له‌سێداره‌دان، كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، سەرنجی بیروڕای گشتی بۆ سه‌ر پرسی له‌سێداره‌دان له ئێران به تایبه‌ت دژی گه‌لانی ژێرسته‌م ڕاده‌كێشێ و لەو پێوەندییەدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
سێزده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، هاوپه‌یمانییەتی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی سزای له‌سێداره‌دان كه كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، وه‌ك ته‌نیا لایه‌نی كوردستانی ئه‌ندامی ئەو ڕێکخراوەیە، ڕۆژی ١٠ی ئۆكتۆبری وه‌ك ڕۆژی خه‌بات بە دژی سزای له‌سێداره‌دان دیاری كرد. له سه‌ر داوای ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌تیه، كۆمیته‌ی سێهه‌می كۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیارنامهیكی له سه‌ر دانانی (مۆراتۆریۆمیهك) یا ڕاگرتنی سزای له‌سێداره‌دان له ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی‌دا په‌سه‌ند كرد.
هاوپه‌یمانییەتی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی سزای له‌سێداره‌دان، ڕۆژی ١٠ی ئۆكتۆبری ٢٠١٥ی زایینی، وه‌ك ساڵی خه‌بات دژی سزای له‌سێداره‌دان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماده بێهۆشكه‌ره‌كان دیاری كرد.
به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاریه‌وه له ساڵی ١٩٧٩ی زایینیەوە تاكوو ئێستا، زیاتر له ١٥ هه‌زار كه‌سی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ماده بێهۆشكه‌ره‌كان له‌سێداره داوه، كه چوار هه‌زاریان په‌نابه‌ری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و سه‌رجه‌م قوربانیانی دیكه نه‌ته‌وه‌كانی دیکەی ئێران واته كورد، به‌لووچ و خه‌ڵكی ئه‌هوازن.
به بۆنه‌ی ١٣هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دیاریکردنی ڕۆژی جیهانیی دژی سزای له‌سێداره‌دان، به‌ڕێز ته‌یموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له چه‌ندین نامه‌ی هاوبه‌ش و جیاوازدا داوای له وڵاتانی ڕۆژئاوا كرد كه یارمه‌تی ماڵیی ڕێكخراوی دژه ماده‌ی بێهۆشكه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNODC) به ئێران، به ڕاگرتنی سزای له سێداره‌دان مه‌رجدار بكه‌ن.
به پێی وتەکانی وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: به‌شێكی زۆر له قوربانیانی سیاسه‌تی سێداره‌ی ئێران، تێكۆشه‌رانی سیاسی و مافی مرۆڤن كه له ژێر ناوی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا تاوانبار ده‌كرێن و له‌سێداره ده‌درێن. هه‌روه‌ها ڕێژیمی ئیسلامی، هه‌ر كاتێك تووشی قه‌یران ده‌بێت بۆ چاوترسێنكردنی خه‌ڵك له سزای سێداره كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژنێڤ