کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێوڕەسمی تایبەت بەو ڕۆژە بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، بە بەشداریی مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات، ئەندامانی رێبەری، کادر، پێشمەرگە و ئەندامان و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەستیی کوردستان بە تایبەت شەهیدانی ڕاسان، دەستی پێ‌کرد.
پاشان پەیامی کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن ڕۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، پێشکەش بە ئامادەبووانی ئەم ڕێوڕەسمە کرا.
جەهانگیری لە قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە: ئه‌مڕۆ، ٢٦ی سه‌رماوه‌ز له مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا، ڕۆژێكی گرینگ و ده‌ستپێكی وه‌رچه‌رخانێكی مێژووییه. ٧٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها ڕۆژێكدا، واتە لە ٢٦ی سەرماوەزی١٣٢٤ی هەتاویدا بەرانبەر بە ١٩٤٥ی زایینی بوو كه خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی شاری مهاباد، بۆ ڕاماڵینی داموده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار هێڕشیان كرده سه‌ر دوا بنكه‌ی سته‌م، واتە شاره‌وانیی شار وئاسه‌واری سته‌میان له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی كوردستان تێكه‌وه‌پێچا و ئاڵای کوردستانیان لێ هەڵکرد.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە: ئه‌گه‌ر چه‌مكی پێشمه‌رگه هه‌ر ته‌نیا ناوێك، چه‌كێك، جلوبه‌رگێكی له‌شكری و قهتارهیهكی فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بوایه، بێگومان ئێستا ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ئه‌ژمار نه‌ده‌هاتن. به‌ڵام پێشمه‌رگه ته‌نیا چهكهه ڵگرێكی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ر فه‌رمانێك نیه. پێشمه‌رگه پێشه‌نگی خه‌بات بۆ ژیانێكی باشتر بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی. واتە هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی چه‌ك، هه‌ڵگری بیر و باوه‌ڕێكی مرۆڤدۆستانه‌ی سیاسیه كه بۆ نرخه به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی، وه‌ك یه‌كسانی، مافه‌كانی مرۆڤ، مافی تاك و كۆمه‌ڵ بۆ ژیانێكی شایان، به دوور له چه‌وسانه‌وه و هه‌ڵاواردن تێده‌كۆشێ. هه‌ر كام له‌و نرخانه، پێكهێنه‌ری قه‌واره‌یه‌كی هزری و سیاسین كه فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بوون و ژیانی پێشمه‌رگه له هه‌بوون و ژیانی باقی هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ر فه‌رمانێك جیا ده‌كاته‌وه.
پێشمه‌رگه هه‌ڵگری فه‌لسه‌فه‌ی ژیانێكی ئازاد و یه‌كسانه. ڕوانگه‌ی پێشمه‌رگه بۆ مرۆڤایه‌تی، ماف، ژیان و ئازادی به ته‌واوی له ڕوانگه‌ی هه‌ڵگرانی فه‌لسه‌فه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیخواز، داخراو، ویشكه‌ڕۆ و كۆنه‌پارێز جیاوازه. بۆ پێشمه‌رگه هه‌موو مرۆڤێك خاوه‌نی هه‌ر ڕه‌نگ، زایه‌ند، دین، كولتوور، زمان یا هه‌ڵگری هه‌ر بیروڕایه‌كی سیاسی، فیكری یا ئاینی بێ، هیچ جیاوازییه‌كی نیه.
دواتر سروودێکی شۆڕشگێڕانە لەژێر ناوی ئێمە پێشمەرگەین، لە لایەن کۆڕی موزیکی حیزبی دێموکراتەوە پێشکەش کرا.
لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا، پەخشانێک لە لایەن شاعیری پێشمەرگە هیوا میرزایی لەژێر ناوی وەرزی ڕاسان خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا سرودێک لەژێر ناوی نە کۆڵدەرم من لە لایەن منداڵانی ناوەندی نێرگزەوە پێشکەش کرا.
هەروەها بەو بۆنەوە پەیامی ڕێکخراوەکانی ژنان، لاوان و خوێندکاران لە لایەن سەلام ئیسماعیل پوور ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا.
بەپێی نەریتی هەر ساڵێک، لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستاندا ئەو پێشمەرگانەی کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات‌دا خەبات دەکەن، لە لایەن مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لەوحی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا.
سەعید پوورخۆسرەوی، شەهاب خالیدی و کاوە سدقی ئەو پێشمەرگانە بوون کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا لە خەبات و تێکۆشان بەردەوامن و لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستاندا، ڕێز لە خەبات و خۆڕاگریان گیرا.
پاشان خاتوو ڕازیە شیری پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە گۆرانییەکی لەژێر ناوی ولاتێ مە کوردستانه پێشکەش کرد.
لە کۆتاییدا هونەرمەند غوڵام فاتحی سرودێکی لەژێر ناوی کوردستانەکەم پێشکەش بە بەشداربووان کرد.