کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، ڕێوڕەسمی تایبەت بەو ڕۆژە بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، بە بەشداریی مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات، ئەندامانی رێبەری، کادر، پێشمەرگە و ئەندامان و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەستی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن ڕۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پێشکەش بە ئامادەبووانی ئەم ڕێوڕەسمە کرا.
جەهانگیری لە وتەکانیدا ئاماژی بەوە کرد کە:لەو هەلو مەرجەدا کە سۆزداریی پێشمەرگە بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی و کەرامەتی ئینسان لە هەموو دونیادا دەنگی داوەتەوە، پێشمەرگە بووەتە بە هێزێکی دیاری نێونەتەوەیی و ناوی لە ڕیزی سپاکانی پێشکەوتووی دونیادا وەبەرچاو دەکەوێ کە چۆن بە ورە و بە سەرەتاییتەرین چەک، دژی کۆنەپەرستترین هێزی دونیادا ڕاوەستاوە و هەنگاو بە هەنگاو پاشەکشەی پێ دەکات.
دواتر سردوودێکی شۆڕشگێڕی لەژێر ناوی باوەڕ لە لایەن کۆڕی مووزیکی حیزبی دێموکراتەوە پێشکەش کرا.
لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا، لە ڕۆژی پێشـمەرگەی کوردستاندا ئەو پێشمەرگانەی کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتدا خەبات دەکەن، لە لایەن مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لەوحی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا.
محمەد مورادی، سەید تەها عەبدووڵڵاپوور، حامید ئەحمەدی و حەسەن قادری ئەو پێشمەرگانە بوون کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا لە خەبات و تێکۆشان بەردەوامن ولە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستاندا، ڕێز لە خەبات و خۆڕاگریان گیرا.
پاشان هونەرمەندی ناوداری کورد هۆزان برادەر هونەرمەندی باکووری کوردستان تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگە پارچە گۆرانییەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا، شێعرێک لەژێر ناوی کۆچێک دەمگرێت لە لایەن خاتوو سارا پارسا خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، پەیامی هاوبەشی یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن سامان سەیدئەحمەدی خوێندرایەوە.
هەر بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، پێشانگایەکی وێنە تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز لە لایەن کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە کرابوویەوە.
دواتر سروودێکی شۆڕشگێڕی لەژێر ناوی پێشمەرگەی کوردستان و هەروەها چەند گۆرانییەکی فولکلۆر لە لایەن کۆڕی مووزیکی حیزبی دێموکراتەوە پێشکەش کرا.
ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی گشتی کۆتایی پێهات.