کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێنجەمین کۆنگرەی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی ئەندامانی فەرمی ئەندامانی ڕێبەری، ئەندامانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکیەتیی خوێندکاران و هەروەها میوانان، لە بنکەی سەرەکیی ئەو یەکیەتییە لە شاری کۆیە بەڕیوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕێوڕەسمێک بۆ کردنەوەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداریی شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بە سروودی نهتهوایهتی ئهی رهقیب و ڕاگرتنی خولهکێک بێدهنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان لهلایهن بەڕێوهبهریی ئەم ڕێوڕەسمە و بهناوی کۆمیتهی ئامادهکاری کۆنگرهی پێنجەمی یهکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەخێرهاتنی بەشداربوان کرا.
دواتر، پهیامی کردنهوهی کۆنگره له لایهن فاتمە عوسمانی، سكرتێری یهکیهتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە خوێندرایەوە.
دواتر گورانییەک لە لایەن غوڵام فاتحی پێشکەش کرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕێوڕەسمەدا، پهیامی دهفتهری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له لایهن حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا.
لە درێژەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکیەتیی خوێندکاراندا غوڵام فاتحی گۆڕانییەکی پێشکەش کرد.
بەشی دواتری ئەم ڕێوڕەسمە بۆ پێشکهشکردنی پهیامی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ له لایهن ئومید عەبدیـەوە تەرخان کرابوو.