کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی شەوی یەلدا، ٨٥ـەمین ساڵیادی لەدایکبوونی دوکتور قاسملوو لە لایەن یەکیەتیی لاوانەوە، بەڕێوەچوو.
ئێوارەی دووشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧١٥ی کوردی، ڕێوڕەسمی شەوی یەلدا، ٨٥ـەمین ساڵیادی لەدایکبوونی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، ڕێبەری مەزنی گەلی کورد و سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات، لە لایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە بهشداریی چەند هونهرمهندێکی لاو، لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو.
یهکیهتیی لاوان به مهبهستی ڕێزگرتن له خهبات و ژیانی ڕێبهری ناوداری کورد، شههید دوکتور قاسملوو که له یهکیهتیی لاوانهوه ژیانی سیاسیی و ڕێکخراوهیی خۆی دهستپێکردوە، ههموو ساڵێک لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونیدا کە هاوکاتە لەگەڵ شەوی یەڵدا، ڕێوڕهسمێکی بهشکۆ بهڕێوه دهبات.
سهرهتا ڕێوڕهسمهکه به چهند ساتێک بێدهنگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شههیدان و ڤیدیۆ کلیپێک کە بەو بۆنەیەوە ئامادەکرابوو، دهستی پێکرد.
دواتر پەیامی یەکیەتیی لاوان لە لایەن بەڕێز ئەمین ئیبراهیمی ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی یەکیەتیی لاوان، پێشكەش کرا.
هەرساڵە لەو یادەدا وەکوو کردەوەیەکی سەمبولیک، هاوڕێیانێک بۆ هەڵکردنی مۆمی جێژنەکە دەستنیشان دەکرێن، ئەمساڵ و لە یادی لەدایکبوونی ڕێبەری ناودارماندا کە تێکۆشانی ڕێکخراوەیی خۆی لە یەکیەتیی لاوانەوە دەست پێکردوە، تازە لاوێکی پەیوەستبوو بە ڕیزەکانی یەکیەتیی لاوان، خاتوو بێریڤان عەزیمی، مۆمی ٨٥ ساڵەی لەدایکبوونی دوکتور قاسملووی هەڵکرد.
بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە تەرخان کرابوو بۆ پێشکەشکردنی چەند وتەیەک لە لایەن بهڕێز تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، که بهڕێزیان لە قسەکانیاندا سەبارەت بە ژیان و خەباتی دوکتور قاسملوو و شەوی یەڵدا، چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
پاشان، بەڕێز تاهیر خەلیلی، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات و هونەرمەندی ناسراوی گەلی کورد، گۆرانییەکی پیشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەم ڕێوڕەسمەدا، بەڕێز ناهید حوسێنی، شاعیری کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئەندامی کومیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات، چەند شیعرێکی شاعیرانی کلاسیکی کورد، نالی و مەحویی خوێندەوە.
بەپێی ڕەواڵی هەر ساڵە، لەو یادەدا بە شێوەی سەمبولیک چەند هاوڕێیەک کە ساڵڕۆژی لەدایکبوونین هاوکاتە لەگەڵ شەوی یەلدا، لە لایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، خەڵات کران.
لە بەشێکی دیکەی شەوە شادییەکەدا، دوو هونەرمەندی لاو، بەڕێزان: هوشیار کەریم و شنیار نەجیب کە لە شارەکانی سلێمانی و هەولێرەوە بانگهێشتی ڕێوڕەسمەکە کرابوون، چەند گۆرانییەکیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
بە مەبەستی ڕێزگرتن لە هونەر و هونەرمەندان و بەشداریی ئەو خۆشەویستانە لەو مەراسیمەدا، لە لایەن یەکیەتیی لاوانەوە لەوحی ڕێزلێنان پێشکەشیان کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمی شەوی یەلدادا، سەرکەوتوانی یازدەهەمین فێستیڤاڵی پێشمەرگە و چەند چالاکییەکی دیکەی لاوان کە له مانگی سهرماوهز و به بۆنهی ڕۆژی پێشمهرگهی کوردستانهوه، له لایهن یهکیهتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانهوه بهڕێوهچووبوو، هەروەها چەند هاوڕێیەک کە پاش کۆنگرەی هەشتەمی یەکیەتیی لاوان، هاوکارێکی باشی ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوان بوون، ڕێزیان لێگیرا.
بڕگهی کۆتایی مهراسیم، تهرخانکرابوو بۆ شایی و هەڵپەرکێ و گۆرانیی هونەرمەندی پێشمەرگە غوڵام فاتێحی و ڕێوڕەسمەکە پاش دوو کاتژمێر کۆتایی پێهات .