کوردستان میدیا: دانڵد ترامپ سەرۆکی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاندووە، ڕووسیە خۆی بۆ مووشەکەکانمان ئامادە بکات.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ ی هەتاوی، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا وڵامی هەڕەشەکانی کاربەدەستانی ڕووسیەی داوەتەوە و لە دوو پەیامی تویتێریدا ڕوو لەو وڵاتە نووسیویەتی: خۆتان ئامادە بکەن، چونکە مووشەکەکانی ئامریکا بەرەو سووریه دێن.
ترامپ لە پەیامێکی تویتێریدا نووسیویەتی: ڕووسیه بەڵێنی داوە هەر لایەنێک مووشەکێک بهاوێتە سووریه، دەیخاتە خوارەوە. ڕووسیه خۆت ئامادە بکە، چونکە مووشەکەکانمان وا دێن، جوان و نوێ و هۆشمەندن.
ترامپ ڕوو لە ڕووسیه باسی لەوە کردووە: نەدەبوو ببنە هاوبەشی ئاژەڵێکی مرۆڤکوژ که بە گاز چێژ لە کوشتنی خەڵکی خۆی وەردەگرێت.
سەرۆکی ئامریکا لە پەیامێکی دیکەدا لەبارەی پێوەندییەکانی ئامریکا و ڕووسیەدا نووسیویەتی: پەیوەندییەکانی ئێستای ئامریکا لەگەڵ ڕووسیه لە هەموو کاتێکی پـێشتر خراپترە بە سەردەمی شەڕی ساردیشەوە.
دوای ئەوەی کە ئامریکا ڕایگەیاند، وڵامی هێرشی کیمیایی ڕێژیمی ئەسەد دەداتەوە، ڕووسیە و ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هەموو هێزەوە پشتیوانیی خۆیان لە ئەسەد دەربڕی و ڕووسیەش بڕیارنامەی شۆرای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی دژ بە ڕێژیمی ئەسەد ڤێتۆ کرد.
لە دوای ئەو هەڕەشەیەی ئامریکا و هاوپەیمانانی بۆ سەر ڕێژیمی سووریه، شەوی سێشەممە ئەلێکساندێر زاسیبکین باڵوێزی ڕووسیە له لوبنان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی مناری حیزبوڵڵای لوبنان باسی لەوە کرد: هەر مووشەکێکی ئامریکا بۆ سووریە بهاوێژرێت، دەخرێتە خوارەوە و ئەو شوێنەش دەکرێتە ئامانج کە لێی دەهاوێژرێت.
پاش هێرشی کیمیایی ئەسەد بۆ سەر شاری دووما چاوەڕوان دەکرێت ئامریکا، فەڕانسە و بریتانیا بە هاوکاریی چەند وڵاتێکی دیکە هێرشی نیزامی بکەنە سەر ڕێژیمی سووریه.