کوردستان میدیا: کۆمیساریای به‌رزی کاروباری په‌نابه‌رانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی سووریه که وڵاتی خۆیان به جێ دێڵن ده‌گاته ٧٠٠ هه‌زار که‌س.
رۆژی پێنجشه‌ممه رێکه‌وتی ٦ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆمیساریای به‌رزی کاروباری په‌نابه‌رانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌تا کۆتایی ئه‌مسالی زایینی، ژماره‌ی ئاواهکانی سووریه که به‌هۆی توندهتیژییهکانی ئه‌و وڵاته، سووریه به‌جێ دێڵن، بگاته، ٧٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ر.
ئه‌م ئاماره له‌گه‌ڵ پێشبینیی پێشووتری ئه‌م ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووریه که ١٨٥ هه‌زار که‌س به‌راورد کرابوو، جیاوازیی زۆری هه‌یه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ژماره‌ی ئاواره‌کانی سووریه که هه‌تا ئێستا له چوار وڵاتی جیرانی سووریه ئاواره بوون، ٢٩٤ هه‌زار په‌نابه‌ر مه‌زنده ده‌کات.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته هه‌تا سێ مانگی دیکه ئه‌و ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه له ٧٠٠ هه‌زار که‌س نزیک ده‌بێته‌وه.
له هه‌مان کاتدا رووسیه جارێکی دیکه له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی نیزامی له سووریه، دژایه‌تیی کردووه و له‌هه‌مبه‌ریشدا توونیس، خوازیاری جێگیر کردنی هێزی پاراستنی ئاشتیی عه‌ره‌بی له وڵاتی سووریه دایه.