کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک هاووڵاتیی لایەنگری ئایینی یارسان لە تاران دەسبەسەر کران

20:55 - 28 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: پێش بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ئایینی یاری لەهەمبەر بینای مەجلیسی رێژیمی ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی، ژمارەیەک هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پاش بانگەوازی \'\'کۆمەڵەی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان\'\' لەمەڕ بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتیی لایەنگرانی ئایینی یاری لەهەمبەر بینای مەجلیسی رێژیم، زۆربەی ئەو هاووڵاتییانی لایەنگری ئەو ئایینە لە شارەکانی کرماشان، ئیلام و قەزوین، رەوانەی تاران بوون.
هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە کە بڕیار بوو پاش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ٢٨ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، ٣٥ هاووڵاتیی لایەنگرانی ئەو ئایینەیان کە بۆ خۆپیشاندان چووبوونە تاران، دەسبەسەر کردووە.
سەید ئەمین عەبباسی، مەسعوود ئەڵماسی، فەرید سلێمانی، حومەیرا تاهیری، فەرەیدوون سپاسە، ئەفشار خالقی، ئارمان عەلیوون، حەمدوڵڵا مەحموودی، خەلیل قەزوینە، سەید ئەمیر بێ‌باکی، خەیروڵڵا حەق جوویان، فەرید تاهیری، مێهراب ئەسرافیلی، ئیبراهیم بەزلە، فەرشید نەدیمی، سەید حەسەن ئەفزەلی ، ئەحسان نادری، بەهمەن سەبووری، داود عەزیزی، بێهزاد تاهیریان و عەباس فەقیری ناوی ژمارەیەک لەو هاووڵاتییانەیە کە لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەو دەسبەسەر کراون.
دوو برای \'\'نیکمەرد تاهیری\'\' کە ١٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە بەرانبەر زیندانی هەمەدان دەستیان دایە خۆسووتاندن، بەناوەکانی \'\'قودرەت تاهیری و رۆحوڵڵا تاهیری\'\' لە نێو دەسبەسەر کراوان دان.
ناسنامەی باقی دەسبەسەرکراوان هێشتا ناڕوونە.

6772.jpg


هەندێ لە راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ژمارەی دەسبەسەرکراوان زیاتر لە ١٠٠ کەسە.
پاش ئەو دەسبەسەر کردنانە لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، کەش و دۆخی دەوروبەری بینای مەجلیسی رێژیمی ئێران بە توندی ئەمنیەتی کراوە.
بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە لەلایەن هاووڵاتییانی لایەنگری ئایینی یارییەوە، پاش بانگەوازی \'\'کۆمەڵەی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان\'\' لەهەمبەر بێ‌حورمەتییەکان بە ئایینی یاری و خۆسووتاندنی چەند لایەنگری ئەو ئایینە لەمەڕ پێڕاگەیشتن بە مافەکانیان لە چوارچێوەی یاسادا، هاتە ئاراوە.
پێشتریش هاووڵاتییانی یارسانی چەندین کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد، بەڵام هیچ وەڵامێکیان لەلایەن بەرپرسە پێوەندیدارەکانەوە پێ نەدرایەوە.