کوردستان میدیا: لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک کەسی هەلپەرست و بەرژەوەندخواز، کەوتوونەتە دارستانەکانی شارستانی بانە و بەشێکی زۆر لە دارەکانیان بڕیوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە چەند رۆژی رابردوودا کە پشووی فەرمی بووە، چەند کەسێکی هەلپەرست ــ و بە وتەی هاووڵاتییان لە دەست و پێوەندییەکانی رێژیم ــ کەوتوونە بڕینەوەی دار و دارستانی بانە و بێ بەزەیییانە خەریکی تێکدانی ژینگە و سروشتی کوردستانن.
هاووڵاتییەک بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئەو کەسانە کە بە شێوەی ئاشکرا، یان شاراوە رۆژانە سەرقاڵی تێکدانی سروشت و ژینگەی کوردستانن و هیچ کەس و لایەنێک لیپێچینەوەیان لێ ناکات.
بە وتەی ئەم هاووڵاتییە، ژمارەیەکی زۆر داربەڕووەکانی شاری بانە لەو هەڵمەتە دژە ژینگەیییەدا بڕدراون و ئەمەش ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان و چالاکانی ژینگەپارێزیی لێ کەوتووەتەوە.
لەو پێوەندییەدا ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگەی بانە لە راگەیەنراوێکدا وێڕای پژڕاستکردنەوە ئەم هەواڵە، داوای لە سەرجەم هاووڵاتییان و ژینگەپارێزانی کوردستان کردووە کە لەهەمبەر ئەو هەوڵە دژە مرۆیی و دژە ژینگەیییەدا بێ دەنگ نەبن و ناڕەزایەتیی خۆیان دەرببڕن.