کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

\"کابەرات\" هونەمەندی دهۆڵ‌ژەنی کورد کۆچی دوایی کرد

20:09 - 18 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: بەرات عەلی نوورانی دهۆڵ‌ژەنی ناوبانگی کورد چوار رۆژ پاش کۆچی دوایی عەبدوڵڵا شەریعەتی زوڕناژەن، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'بەرات‌عەلی نوورانی\'\' ناسراو بە \'\'کا بەرات\'\'، هونەرمەندی دهۆڵ‌ژەنی ناسراوی کورد خەڵکی شاری سنه، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٨ی رەشەمە، بەهۆی نەخۆشیی دڵ و هەناو لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کابەرات دوکتورای ئیفتیخاریی مۆسیقای لە ئاکادێمیی میللی مووزیکی فەڕانسە وەرگرتووە و لەگەڵ عەبدوڵڵا شەریعەتی بە تەریقەتی دهۆڵ و شەریعەتی زوڕنا ناوبانگییان دەرکردووە.
ئەم دوو هونەرمەندە کوردە کە کۆمەڵێک فێستیڤاڵی جۆراوجۆری هونەریی لە وڵاتانی وەکوو ئاڵمان، یوونان، رووسیە و عێراق بەشدارییان کردووە و لە وەرگرتنی پلە باشەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.