کوردستان میدیا: لە نوێترین پلەبەندیی پارێزگاکانی ئێران لەباری بێکارییەوە، پارێزگای کوردنشینی کرماشان بە نرخی ٢٠.٧ لەسەد، بێکارترین پارێزگای ئێرانە.
ناوەندی ئاماری ئێران بڵاوی کردەوە، پارێزگای کرماشان و لوڕستان بەڕیز پلەی یەکەم و دووهەمی بێکارییان لە ئاستی ئێراندا هەیە و نرخی بێکاری لە پارێزگای کرماشان کە حەشیمەتەکەی دەگاتە دوو میلیۆن کەس، لەسەدا ٢٠.٧ راگەیەنراوە.
هەروەها نرخی گەشەی حەشیمەت لە پارێزگای کرماشان ٠.٦٩ لەسەد، نرخی بەشداریی ئابووری ٣٥.٤ لەسەد و نرخی خوێندەواری ٨١.٧٢ لەسەد راگەیەنراوە.
ئەم ئامارانە لەلایەن ناوەندی ئاماری ئێرانەوە بڵاو کراونەتەوە و بەهۆی نەبوونی میدیای ئازاد و چالاکیی ناوەندە ئامارییەکان بەشێوەیەکی سەربەخۆ، ئەو ئامارە لەو رێژەیەش زیاترە.