![](/weney-mallperr/8286.jpg)
کوردستان میدیا: نرخی بێکاری لە پارێزگای کرماشان لە زستانی ساڵی ٩٢، زیاتر لە ٢٠% راگەیەنراوە و بەم رێژە بێکارییەوە بۆتە بێکارترین پارێزگای ئێران.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئێران، نرخی بێکاری لە ساڵی ٩٢ی هەتاویدا لە پارێزگای کرماشان ١٤،٦% بووە و لە زستانی ئەو ساڵەدا گەیشتووەتە ٢٠،٧%.
بەپێی ئەم ئامارانە پارێزگای کرماشان لە ساڵی ٩٢ یەکێک لە بێکارترین پارێزگاکانی ئێران و لە زستانی ئەو ساڵەشدا یەکەمین پارێزگای بێکاری ئێران بووە.
هەروەها نرخی بێکاری لە پارێزگای کرماشان ٤،٢% لە رێژەی نێونجیی بێکاریی ئێران زێدەتر بووە.
لەو پێوەندییەدا پارێزگای سنەش دووهەمین پارێزگای بێکاری ئێران لە ساڵی ١٣٩٢دا بووە و نرخی بێکاری لەو پاریزگایە ١٦،١% راگەیەنراوە.