کوردستان میدیا: دوو شاعیری لاو لە کرماشان، دیوانی شیعری نوێی خۆیان ئامادەی چاپ و بڵاوکردنەوە کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، کۆمەڵە شیعری شینکەر، بەرهەمی وێژەیی موعین شاوەیسی بەمزووانە دەخرێتە کتێبخانەکان.
ئەم کۆمەڵە غەزەڵانە، مەسنەوی و دووبەیتی و چوارینەی بڕگەیی و عەرووزین و نوێترین بەرهەمی موعین شاوەیسییە کە لە ١٠٠٠ بەرگ و ١٣٨ لاپەڕەدا ئامادەی لەچاپدانە.
دامەزراوەی فەرهەنگیی کلهرگراف، تەڕڕاحی سەر بەرگی کتێبەکەی وەئەستۆ گرتووە و بڵاوکراوەی کرماشانیش ئەرکی لەچاپدانی.
هەروەها یەکەمین دیوانی شیعری کوردی تەگرە ژیلە بەرهەمی وەحید میرە بەیگی، لە بەرەبەرەی چاپ و بڵاوکردنەوەدایە.
لەئێستادا ئەم بەرهەمە ئەدەبییە بە شێوەی ئەلەکترۆنی و بە خۆڕایی کەوتووەتە بەردیدی خوێنەران.
سەید وەحید میرە بەیگی، لەدایکبووی ١٣٦٥ هەتاوی لە شاری کرماشانە و زیاتر لە ١٠ ساڵە لە بواری ئەدەبی کوردی و فارسیدا چالاکە.