کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥٠ کرێکاری کورد لە پرۆژەی بەنداوی داریان دەرکران

18:13 - 4 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: لە درێژەی دەرکرانی کرێکارانی کورد لە پرۆژە پیشەیی‌یەکان و ئاوەدانکردنەوە لە کوردستان، ١٥٠ کرێکاری کورد لەسەر کارەکانیان دەرکران.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە چەند مانگی رابردوودا و لە درێژەی دوورخستنەوە و دەرکردنی هێزی مرۆیی خۆجێیی لە پرۆژەکانی کوردستانی ئێران، ژمارەی کرێکارانی دەرکراوی کورد لە بەنداوی داریان رووی لە زیادبوون کردووە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، رۆژی شەممە رێکەوتی ١ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لانیکەم ١٥٠ کرێکاری دیکەی کورد بەبیانووی \'\'نەبوونی بوودجە\'\' لە پرۆژەی بەنداوی داریان لەسەر کار دەر کراون.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کەلە ١٥ رۆژی رابردوودا ٢١٠ کرێکاری کورد لە بەنداوی داریان لەسەر کارەکانیان دەرکراون.

لە دەسپێکی ئەو پرۆژەوە هەتا ئێستا سەدان کرێکاری کورد بەهۆکاری جۆراوجۆر دەرکراون و ژمارەیەکیکی زۆریشیان چەندین مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە.

دەرکرانی هێزی مرۆیی خۆجێی لە پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە لە کوردستان لەلایەن خاوەنکارەکان و شیرکەتەکانی گرێدراوی سپای پاسدارانەوە، بووەتە بڕیاری ناوەندە پێوەندیدارەکان و ئەمەش بێکاریی ژمارەیەکی زۆر کرێکاری لە کوردستاندا لێ کەوتووەتەوە.