کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان لەژێر رەهێڵەی ئاگردا/ کارەساتی ژینگەیی ئاگرکەوتنەوەکانی کوردستان بەردەوامە

17:32 - 2 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: لە چەند رۆژی رابردوودا و لە درێژەی ئاگرکەوتنەوەکانی دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان، بەشێک لە لەوەڕگەکانی ئابداڵان لە ئیلام، سەوڵاوا و کوێستانەکانی شاهۆ لە ئاگردا سووتان.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێک لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ئابداڵان سەربە شارستانی سیروان لە پارێزگای ئیلام بەبێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو لە ئاگردا سووتان.

بەپێی ئەم راپۆرتە، بەهۆی ئەم ئاگرکەوتنەوانە، ٣ هێکتار لە دارستانەکانی ئابداڵان لە ئاگردا سووتان و لەناوچوون.

هەروەها لە گوندی تفڵی سەربە شارستانی سەوڵاوا رۆژی شەممە رێکەوتی ١ی خەرمانان، دارستان و لێڕەوارەکانی زاڵ بەسەر ئەو گوندە لە ئاگردا سووتان.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوانە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

لەم پێوەندییەدا بەشێک لە کوێستانەکانی شاهۆ لە نزیک شارستانی کامیاران لەلایەن کەس، یان کەسانێکی نەناسراوەوە و بە وتەی دانیشتوان لەلایەن کەسانێک لە دەست‌وپێوەندییەکانی رێژیمەوە سووتێنرا.

دانیشتوانی گوندەکانی \'\'ئەڵک و سەراوکام\'\' لە کامیاران بە هاریکاریی چالاکانی ژینگەپارێزی و ئەنجومەنەکانی ژینگەپارێزییەکان پاش ٣ رۆژ توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

هەتا ئێستا رێژەی سووتانی ئەو دارستانەنانە بۆ هەواڵدەرییەکان ئاشکرا نەبووە.