کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستانی ئێران/ کوژرانی ٣٩١ هاووڵاتیی کورد بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ لە ٣ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی

23:37 - 29 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ لە رێگا سەرەکییەکانی نێوان پارێزگاکانی سنە، ئورمیە، ئیلام و کرماشان،٣٩١ هاووڵاتیی کورد گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ئامارەکانی سازمانی پزیشکیی یاسایی، ناستانداردیی رێگاکانی نێوان شار و گوندەکانی پارێزگاکانی کوردستانی ئێران، یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی رێژەی ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆن.

بەگوێرەی ئاماری پزیشکیی یاسایی، لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە رێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئورمیە، سنە، ئیلام و کرماشان،٣٩١ هاووڵاتیی کورد گیانیان لە دەست داوە.

9182.jpg
ئاماری کوژراوانی رووداوەکانی هاتوچۆ لە چوار پارێزگای کوردستان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٩٣

بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران، لە مانگی خاکەلێوە ١٣١، بانەمەڕ ١١٢، جۆزەردان ١٤٨ هاووڵاتی کوژراون.

هەر بەپێی ئەو ئامارە لە ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ لە رێگاکانی پارێزگای ئورمیە ١٣٣، پارێزگای کرماشان ١٢٣، پارێزگای سنە ١٠٥ و پارێزگای ئیلام٣٠ هاووڵاتی، گیانیان لە دەست داوە.