کوردستان میدیا: ناوەندە ئەمنیەتی، نیزامی، ئیتلاعاتی ومیدیایییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سەقز هاوکات لەگەڵ ٢٢ی پوشپەڕ، بە تەواوی ئیمکاناتەوە هەوڵی زاڵبوون بەسەر فەزای شاری سەقزدا دەدەن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو وهاوڕێیانی و هەروەها چالاکی پێوەندیدار بەم ساڵیادە لەلایەن تێکوشەرانی دێموکراتەوە، ناوەندەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە تەواوی هێزی خۆیان لەهەمبەر ئەم کردەوە، دژکردەوەیان نیشان دا.
هێزە نیزامییەکانی رێژیم بە گشتی شەوانە بە شێوەیەکی بەردەوام و چودێری کردنی ژینای رۆژانەی خەڵک لە ئاستی شار و چالاککردنەوەی کامێرا دابەستراوەکان و پێشگیری لە هاتوچۆی ئازادانەی هاووڵاتییان، زیاتر لە جاران دۆخی شاری سەقزیان ئەمنیەتی کردووە.
هەر لەم پێوەندییەدا و لە بەرەبەری ٢٢ی پوشپەڕ، رێژیمی ئێران له کوردستان، بە مەبەستی چاوترسێنکردنی خەڵک و هاووڵاتییان، کۆمەڵێک هەوڵی جۆراوجۆری وەکوو میلیتاریزەکردنی شوێنە گشتییەکانی وەگەڕخستبوو.