کوردستان میدیا: به‌هۆی ته‌قه‌ی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران، هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی سه‌ره‌شت به‌ناوی حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا کوژرا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی رووداو، رێکه‌وتی ٤ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ک کاروانچی له سنووری سه‌رده‌شت ــ پشده‌ر کردووه و له ئاکامدا هاووڵاتییه‌کی کورد به‌ناوی حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا که خاوه‌نی ٥ منداڵه کوژراوه.
حه‌سه‌ن ٣٤ ساڵه، له شوێنێک به‌ناوی زه‌لێ کراوه‌ته ئامانج و ده‌ست له جێ گیانی له ده‌ست داوه.
خه‌ڵکی کوردستان به‌هۆی که‌میی داهات بۆ بژیویی ژیان، به‌ناچاری روو له کاری پڕ مه‌ترسیی کاسپکاری و کۆڵبه‌ریی سه‌ر سنوور ده‌که‌ن و سه‌ره‌ڕای ده‌رهێنانی کارتی سه‌وز بۆ کاسبی له سنووره‌کان، ده‌که‌ونه به‌ر په‌لاماری هیزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و له مانگێکدا ده‌یان که‌س ده‌بنه قوربانی.