کوردستان میدیا: به‌هۆیی هێرشێکی ئه‌رتشی ئازادی سووریه بۆسه‌ر پایگایه‌کی ئه‌منیه‌تیی نیزامیان، شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون هاته ئاراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی دانیشتوان و چالاکانی دیمه‌شق پێته‌ختی سووریه، رێکه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، تێکهه‌ڵچوون له شه‌قامه‌کانی ئه‌و شاره له نێوان هێزه‌کانی رێژیم و دژبه‌ران رووی داوه.
چالاکانی سووری ده‌ڵێن: رۆژی هه‌ینی چه‌ندین خۆپیشاندان و تێکهه‌ڵچوون له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی سووریه رووی داوه و له ئاکامدا لانی‌که‌م ٤٠ که‌س کوژران.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، ژماره‌یه‌ک له دانیشتوانی ناوچه‌ی پارێزراوی ئه‌لمه‌زه له دیمه‌شق، که کۆمه‌ڵێک باڵویزخانه و ناوه‌ندی ئه‌منیه‌تیی تێدایه، به هۆی ده‌نگی تیرهاوێژی ناچار بوون له ماڵه‌کانیاندا بمێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی چالاکانی سووری، هێزه‌کانی ئه‌رتشی ئازادی سووریه هێرشیان کردۆته سه‌ر پایگایه‌کی ئه‌منیه‌تیی رێژیمی سووریه و له ئاکامدا شه‌ڕ و تیکهه‌ڵچوون له نێوانیاندا هاتۆته ئاراوه.
هه‌ینیی رابردوو دژبه‌رانی چه‌کداری رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌هۆی درێژه‌ی هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم بۆ سه‌ر ناڕازییان، گه‌لاڵه‌ی ئاگربڕی کووفی عه‌نانیان شکاند و پابه‌ند نه‌بوونی خۆیان به‌و گه‌ڵاڵه‌یه راگه‌یاند.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران