کوردستان میدیا: دوو ئەندامی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە کوژران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەردار فەرشاد حسوونیزادە و حاج حەمید موختاربەند ناسراو بە ابوزهرا لە فەرماندەرانی سپای ڕێژیم لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەل ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراون.
دەوترێت ئەو دوو ئەندامەی سپای پاسداران ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە سووریە کوژراون.
هەتا ئێستا هیچ کام لە سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران شوێنی کوژرانی ئەو دوو ئەندامەی سپای ڕێژیمیان ڕانەگەیاندووە.
بەپێی زانیاریی هەندێک لە سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، فەرماندەیی سپای پاسداران لە سووریە هەڵوەشاوەتەوە. سەرەڕای فەرماندەیی سپا لە سووریە، متمانە و باوەڕیش لە نێو میلیشاکانی ژێر ڕێنوێنیی سپای ڕێژیم تووشی پشێوی و هەڵوەشانەوە بووە.
لەو پێوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، سەردار حەسەن هەمەدانی ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران، فەرماندەی پێشووی سپای محمد رسولالـلە و جێگری قەرارگای ئیمام حوسێن لە شاری حەڵەبی سووریە کوژرا.
لە سەرەتای دەسپێکی قەیرانی سووریە لە ساڵی ٢٠١١ی زایینیەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٦٠ کەس لە ئەندامانی پلەبەرزی سپای پاسداران لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریە کوژراون، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران بوونی هێزی نیزامیی خۆی لەو وڵاتەدا ڕەت دەکاتەوە.