کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی دوو شاندی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵە لە رۆژهەڵاتی کانادا

14:44 - 28 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: دوو شاندنی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە رۆژهەڵاتی کانادا، کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتەکانی کوردستان، ئێران و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژهەڵاتی کانادا، بە سەرپەرستیی بەڕێز رەحیم بێهرووز بەرپرسی کۆمیتە، سەردانی کۆمیتەی کۆمەلەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە شاری لەندەنی کانادا کرد و لەلایەن شاندێکی کۆمەلەوە بە سەرپەرستیی بەڕێز ئەبووبەکر رەحیمی بەرپرسی کۆمیتە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لەم دانیشتنەدا هەر دوو لایەن رێککەوتننامەی ئەم دواییەی نێوان حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵەیان بەرز نرخاند و بە هەنگاوێکی گرینگ ناودێڕیان کرد.
هاوکاری و هاوپێوەندی لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی حیزب و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، رووداو و ئاڵوگۆڕە گرینگەکانی ناوچە، هاودەنگی و هاوهەڵوێستی لەهەمبەر لایەنە کوردستانی، ئێرانی و کاناداییەکان، دامەزراندنی لقی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە کانادا و ... هتد کۆمەڵە بابەتێک بوون کە باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کرا.

ئەو دوو هەیئەتە پێداگرییان لەسەر پێوەندییەکان و دانیشتنی بەردەوام کردەوە.