کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە رۆژئاوای کانادا، بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ سمینارێک بەڕێوە دەبات

16:48 - 15 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهاوکاریی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە رۆژئاوای کانادا سمینارێک بۆ کارۆل پرۆنهۆبێر پێک دێنێت.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژئاوای کانادا، بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی سمینارێک بۆ \'\'کارۆل پرۆنهۆبێر\'\' نووسەری کتێبی \'\'حەز و ئاواتەکانی رەحمانی کورد، خەونی کوردستان\'\' پێکدێنێت.

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە رۆژئاوای کانادا داوا لە ئۆگرانی رێبازی قاسملوو و مەکتەبەکەی دەکات هەتا لەو سمینارەدا بەشداری بکەن.

رێکەوت: ٢٢ی پووشپەڕ بەرانبەر بە ١٣ جوولای
کاتژمێر: ٤ هەتا ٨ی دوای نێوەڕۆ
شوێن:
SFU burnaby Campus Room 3182 8888 University Dr. Burnaby V5A 1S6 AQ (Academic Quadrangle)