کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئیسکیلستۆنا سەردانی \"عەزیز ئالێس\"ی کرد

15:16 - 20 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: عەزیز ئالێس کەسایەتیی سیاسیی کورد و دۆستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن کۆمیتەی حیزبەوە لە ئیسکیلستۆنای بەسەر کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ئیسکیلستۆنا بە سەرپەرستیی \'\'حەبیب بەهرامی\'\'، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، سەردانی \'\'عەزیز ئالێس\'\' کەسایەتیی سیاسیی کوردیان لەو شارەدا کرد.

ئالێس لەو سەردانەی کۆمیتەی حیزبدا سەبارەت بە مێژووی خەباتی سیاسیی نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکاندا و هەروەها چۆنیەتیی کار و چالاکییەکانی خۆی لە ناو پارتی سوسیال دێموکراتی سوێددا قسەی کرد.

ناوبراو سەبارەت بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتی: \'\'حیزبی دێموکرات حیزبێکی خەڵکی، بە ئەزموون و خاوەن پێگەیەکی بەهێز و خۆشەویست لەنێو دڵی گەلەکەمان دایە\'\'.

عەزیز ئالێس یەکەم پاڵوێراوی لیستی سوسیال دێموکراتەکانی سوێد لە پارێزگای \'\'سوێدر مانلاند\'\' بۆ پارلمانی سوێدە.