کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات و یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی هولەند، رێزیان لە رۆژی پێشمەرگەی کوردستان گرت

12:52 - 28 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات و یەکیەتیی لاوان لە هولەند بە نیشانەی رێز گرتن لە رۆژی پێشمەرگە، سەردانی گڵکۆی چەند شەهیدێکی حیزبی دێمۆکراتیان لەو وڵاتە کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو هەیئەتەی کۆمیتەی هولەند و یەکیەتی لاوان سەردانی گڵکۆی عەبدوڵڵا ئیسماعیلپوور (عەوڵا شۆڕش) و عەزیز مامەند دوو شەهیدی ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە هولەندیان کرد و چەپکە گوڵی رێز لێنانیان لەسەر گوڕەکانیان دانا.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەو هەیئەتی کۆمیتەی هولەند و یەکیەتی لاوان سەردانی بنەماڵەی ئەو دوو شەهیدەشیان لەو وڵاتەدا کرد.