کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ئاگادارییەکدا هۆشداری بە هیزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم له کوردستان دا.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداریی کۆمیسۆنی ته‌شکیلات بۆ هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم له کوردستاندا
له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی سه‌رانسه‌ریی گەلانی ئێران دژ بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێکه‌وتی ١٠ی به‌فرانبار له شاری ورمێ‌ش خۆپیشاندانێکی به‌رین به‌ڕێوه چوو. هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم که پێشتر خۆیان بو سه‌رکۆتی خه‌ڵک ئاماده کردبوو، له پیلانێکی به‌رنامه بۆدارێژراو، بۆ سه‌رکوت و بڵاوه‌کردنی خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی به‌رین که‌ڵکیان له جاش و بهسیجەکانی ناوچه وه‌رگرت که زۆربه‌یان خه‌ڵکی ده‌شته‌بێڵ کە سه‌ر به پایگای به‌سیجی کانی سپین.
ئه‌م کاره‌ی ڕێژیمش له درێژه‌ی پیلانه‌کانی پێشووتری دایه که ده‌یه‌وێ له‌م کات و ساته ههستێارهدا، کێشه و دوو به‌ره‌کیی له نێوان دوو گەلی کورد و ئازه‌ری دروست بکات و ئاراستەی خۆپیشاندانه‌کان به لاڕێدا ببات.
له‌م خۆپیشاندانه‌ی شاری ورمێ، چه‌ندین که‌س له خۆپیشانده‌ران بریندار و چه‌ندین که‌سیش ده‌سبه‌سه‌ر کران، هه‌روه‌ها چه‌ندین که‌سیش له به‌سیجییه‌کان بریندار بوون.
کۆمیسۆنی ته‌شکیلات بو جارێکی دیکه هه‌موو هیزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامیی له کوردستان به‌گشتی و هێزه‌کانی ڕیژیم له ده‌شته‌بێڵ به‌تایبه‌تی ئاگادار ده‌کاتەوە، نه‌بنه ئامرازی سه‌رکوتی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتوو و هه‌تا درەنگ نه‌بووه، بگه‌رێنه‌وه باوه‌شی خه‌ڵک. لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە، کە ئەم جۆرە کەسانە لە هەڵسووکەوتی خۆیان بەرانبەر بڕیاری گه ل بەرپرسیارن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران
کۆمیسۆنی ته‌شکیلات
١٣ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی