کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی حیزبی دێموکرات ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

16:29 - 10 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: سەبارەت بە کوژرانی کاک ئەحمەد ئێرانی ئەندامی چالاکی حیزب لە شاری دیانای باشوری کوردستان، کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی حیزب ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

بۆ ئاگاداری ڕای گشتیی


بەداخەوە کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی ١٠ی خەکەلێوەی ١٣٩٧ کاک ئەحمەد ئێرانی خەڵکی نەغەدە و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە قەزای سۆران لە باشووری کوردستان کەوتە بەردەستڕێژی کەس یان کەسانێکی نەناسراو و گیانی لە دەست دا.

رووداوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و دواتر لە راگەیەندراوێکدا هەموو لایەک لە وردەکارییەکان ئاگادار دەکەینەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیسیونی سیاسی نیزامی
١٣٩٧/١/١٠