کوردستان میدیا: کۆمەڵە شیعرێکی فەرەیدوون ئەرشەدی، شاعیری کوردی خەڵکی سنە و نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان، لەژێر ناوی بەرد چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بژاردەیەک لە شیعرەکانی فەرەیدوون ئەرشەدی شاعیری کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران و نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان لەلایەن چاپەمەنیی مانگـەوە لە چاپ درا.
ئەم کۆمەڵە شیعرە کە لە ژێر ناوی بەرد چاپ و بڵاو کراونەتەوە بژاردەیەک لە شیعرەکانی ئەم شاعیرە کوردەی کە لە ماوەی ساڵەکانی ٦٥ تا ٩٣ی هەتاوییەوە هۆنیوەتەوە لە خۆ دەگرێت.
ئەرشەدی لە بارەی شیعرە چاپ کراوەکانی دەڵێت: له‌م شیعرانه‌دا هه‌وڵم داوه‌به‌دوای ده‌رفه‌ته‌کانی ده‌ربڕینی خۆم، له داڕشتن و فۆرمدا بگه‌ڕێم.
بە وتەی فەرەیدوون ئەرشەدی، چاپەمەنیی مانگ ئامادەگی دەربڕیوە کە دوو کۆمەڵە‌شیعری دیکەی ئەم شاعیرە کوردە بە ناوەکانی نامه‌کانی غوربه‌ت و ده‌مگرن ڕۆژێ به‌شه‌رابی پێکه‌نینه‌وه لە چاپ بدات.
فەرەیدوون ئەرشەدی له‌ساڵی ١٣٤٠ی هه‌تاوی له‌گه‌ڕه‌کی قه‌تارچیانی شاری سنه له‌دایک بووە. له‌ساڵی ١٣٤٥ـەوە هە‌تا ساڵی ١٣٥٨ له‌شاری مه‌ریوان ژیاوە. له ساڵی ١٣٥٨ـەوە گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌شاری سنه و بڕوانامەی دیپلۆمی له‌وێ وه‌رگرتووه.
ئەرشەدی پاش کۆتایی خزمه‌تی ئیجباری له‌ساڵی ١٣٦٣ بووەه‌ته فەرمانبەری کانوونی بارهێنانی فیکریی منداڵان و مێرمنداڵان و هە‌تا ساڵی ١٣٧٧ی هه‌تاوی، له‌شاره‌کانی سنه، سه‌قز، تاران و ئورمیە وه‌ک کارناسی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بی چالاکی کردووه.
ئەم شاعیرە کوردە ماوه‌یه‌ک لەگەڵ گۆڤاری سروه و حه‌فته‌نامه‌ی سیروان هاوکاری کردووه.
فەرەیدوون ئەرشەدی له‌ساڵی ١٣٨٢ـەوە لە ئاڵمان نیشتەجێ بووە و پاش کرانه‌وه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی تیشک، بۆ ماوه‌ی نزیک به ٤ ساڵ، ئامادەکار و پێشکەشکاری به‌رنامه‌ی ئه‌ده‌بی، هونه‌ری و فه‌رهه‌نگیی رامان بوو.
فەرەیدوون ئەرشەدی لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا و بەتایبەتی پاش چوونەدەرەوە لە ئێران، کۆمەڵێک شیعری بە ناوەڕۆکی ئازادی‌خوازی و وەسفی پێشمەرگە هۆنیوەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەم شاعیرە کوردە جێگە و پێگەیەکی تایبەتی لە نێوان ئازادی‌خوازانی کوردستان هەبێت.