کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنترین بەردەنووسراوەکانی ئاسیا، لە سەرپێڵ زەهاو لەناوچوون

17:54 - 26 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: دوو بەردەنووسراوی ناوچەی سەرپێڵ زەهاو کە ٤ هەزار و ٨٠٠ ساڵ پێشینەی مێژوویی‌یان هەیە، تیکڕووخاون.
هەواڵدەرییەکانی پارێزگای کرماشان بڵاویان کردەوە، دوو بەردەنووسراوەی کەونارایی کەلە وشکاڕۆی ئاسیادا کۆن‌تر لەوان بوونی نییە، بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی رێژیم و ناوەندە پێوەندیدارەکان لە بەرەبەری لەناوچوون دان.

ئەو دوو بەردەنووسراوە بەناوەکانی \'\'ئانۆ بانینی و نارام سین\'\' زیاتر لە ٤ هەزار و ٨٠٠ ساڵ پێشینەی مێژوویی‌یان هەیە و مەترسیی لەناوچوونیان تەواویان لێ دەکرێ و هەنووکە بەشێکی زۆریان لەناوچووە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، مێژوونووسانی ناوداری ئورووپا و ئێران دەڵێن: لە دروستکردنی تەختی جەمشید و بێستووندا لاسایی ئەم دوو بەردەنووسەی سەرپێڵ زەهاو کراوەتەوە.

کەمتەرخەمیی بەرپرسانی رێژیم لەمەڕ پاراستن و پارێزگاری لەو دوو ئاسەوارە کەونارایی‌یە، ناڕەزایەتیی خەڵک و چالاکانی فەرهەنگیی کوردی لێ کەوتووەتەوە.