کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری کوردستانی تورکیە

21:39 - 18 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: رەفعەت بۆتان کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کورد لە کوردستانی تورکیە بە هۆی نەخۆشی لە تەمەن ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، \'\'رەفعەت بۆتان\'\' ناسراو بە \'\'رفعەتێ بارانێ\'\' کەسایەتیی ناسراو و خەباتکاری کورد خەڵکی \'\'باچکالان\'\'ی کوردستانی تورکیە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەهۆی راوەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.

رەفعەت بۆتان دۆستێکی نزیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوخەباتی رۆژانی سەختی سەردەمی راپەڕینی ساڵەکانی ٤٦ ــ ٤٧ و لەگەڵ شەهید نحۆی شکاک بوو. ناوبراو لە سەردەمی شەڕی دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران وەکوو پشت و پەنا و هاوکاری نزیکی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات، خزمەتێکی بەرچاوی بە نیشتمانەکەی کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد