کوردستان میدیا: به‌هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رێژیمی ئێران، له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت لاوێکی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ بریندار کرا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی نووچه و شرۆڤه‌ی رۆژ، رێکه‌وتی ٢٠ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، کاروانێکی کاسبکاری کورد که‌وتوونه‌ته نێو بۆسه‌ی هێزه ئینتزامی و ئهمنیەتییهکانی رێژیم و له ئاکامدا هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به‌ناوی ئه‌بووبه‌کر مه‌ولانایی به‌توندی بریندار بووه.
لەلایەکی دیکەوە هه‌واڵده‌ریی کوردپا بڵاوی کردۆتەوە، ئه‌بووبه‌کر مه‌ولانایی کوڕی مام حه‌سه‌ن و ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵکی گوندی گهوهلانی سه‌ربه ناوچه‌ی سه‌رده‌شته و له شوێنێک به‌ناوی کاناڵ له سنووری نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان که‌وتۆته بەر ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌کان و به توندی بریندار بووه.
ماڵپەڕی کوردپا ئاشکراشی کردووە، ئه‌بووبه‌کر پاش بریندار کران ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری سلێمانی کراوه و پاش نه‌شته‌رگەری بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری قه‌ڵادزێ راگوێزراوه.
له‌م هێرشه‌ی هێزه‌کانی رێژیم‌دا هه‌شت سه‌ر ئه‌سپی کاسبکارانیش به کوشت چوون.
به‌گوێره‌ی ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، له ماوه‌ی زیاتر له ٢٠ رۆژدا ١٥ کۆڵبه‌ر و کاسبکاری کورد به‌ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیمی ئێران کوژراو و بریندار بوون.