![](/weney-mallperr/6221.jpg)
کوردستان میدیا: هێزە نیزامییەکانی ریژیم لە سەردەشت کۆڵبەرێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللـه و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار بوو.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٧ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە ناوچەی سنووریی ئالانی سەردەشت، هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەرێکی کورد کرد و لە ئەنجامدا بە توندی برینداریان کرد.
ئەو سەرچاوە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی \'\'خالق خاڵەیی\'\' راگەیاندووە.
ئەو کۆڵبەرە کوردە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کار و کاسبی بۆ بژیویی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی بووە کە بەهۆی زەبری گوللـهی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران لە شوێنێک بەناوی \'\'میرگاسی\'\' لەلای \'\'پا\'\'یەوە بریندار و رەوانەی ناوندێکی پزیشکی کراوە.
بەگوێرەی ئاماری کوردستان میدیا، لە سەرەتای هاوینی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا، ٣٤ هاووڵاتیی کورد لە رێگاکانی کوردستانی کراونەتە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیم و گیانیان لە دەست داوە، یان بریندار بوون.