کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆیە/ بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات لە رێوڕەسمی ئەنفال

14:41 - 15 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رێوەڕسمی یادی ٢٧ ساڵەی ئەنفالی بەشی چوارەم لە دەشتی کۆیە و دەورووبەری ناحیەی ئاشتی و مۆنۆمێنتی تایبەت بە ئەنفال بەشداریان کرد.

بەپێی راپۆرتی مالپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی لوقمان مێهفەر، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندەیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە رێوڕه‌سمی ئەنفال لە دەشتی کۆیە، بەشداریان کرد.

ئەو رێوڕەسمە لەلايەن وەزارەتی شەهيدان و ئەنفالكراوەكان و رێكخراوی كۆژان بۆ پرسەكانی ئەنفال ساز كرابوو.

لەو رێوڕەسمەدا پەیامی بەشی پەیوەندییەکانی حيزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە کۆیە، بەم بۆنەیەوە پێشكەش كرا.

پاشان پەیامی حكوومەتی هەرێم، لەلایەن وەزیری کاروباری شەهیدان مەحموود حاجی‌ساڵح خوێندرایەوە.

هەروەها چەندين شێعر و پەخشان و شانۆی تايبەت بەو رێوڕەسمە، پێشكەش كرا.

http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/10725.jpg