![](/weney-mallperr/9322.jpg)
کوردستان میدیا: لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی کیکبۆکسینگ بە بەشداریی وەرزشوانی وڵاتانی تورکیە، ئازەربایجان، ئەفغانستان، عێراق و نەخجەوان کە لە سایین قەڵا بەرێوەچوو، لاوانی کورد ٤ میداڵیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.
بەپێی راپۆرتە بڵاو کراوەکان، چیاکۆ بەهمەنی لە کێشی ٦٣/٥ کیلۆدا محەممەد رەحمانی لە کێشی ٦٧ کیلۆ و فەرشید فاتحی لە کێشی ٩٥+ سێ وەرزشوانی کورد بوون کە توانیان سێ میداڵی زیو بە دەست بێنن.
هەروەها هێمن حوسینی، وەرزشوانێکی دیکەی کورد لە تەمەنی گەورەساڵاندا لە کێشی ٧١ کیلۆ توانی میداڵی بۆرۆنزی ئەو کێبڕکێیانە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
وەرزشوانانی کورد سەرەڕای هەڵاواردنی هەمەلایەنە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە، بەردەوام لە کێبرکێیە نێودەوڵەتییەکاندا سەرکەوتن بەدەست دێنن.