![](/weney-mallperr/7456.jpg)
کوردستان میدیا: محەممەد مستەفا عەزیز، کەسایەتیی خۆشناو و بەیتبێژی شاری بۆکان لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا ماڵاویی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٩ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، محەممەد مستەفا عەزیز، بەیتبێژی کورد و ناسراو لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە دنیای شیعر و ئەدەبی کوردی کرد.
محەممەد مستەفا عەزیز کەسایەتییەکی خۆشناو و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵک بوو.
ناوبراو سەرەڕای نەخوێندەواری، مێژوویەک لە ئەدەبیاتی کوردی بوو و شیعری زۆربەی شاعیرانی کلاسیکی کوردی وەکوو نالی، مەولەویی کورد، ماموستا هەژار، ماموستا هێمن، ئەحمەد بەتی جاف و چەندین شاعیری ناوداری دیکەی لەبەربوو و لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەیخوێندنەوە.
تەرمی ئەو کەسایەتییە لە هەمان رۆژدا لەنێو ئاپۆرای خەڵک و شاعیران و نووسەرانی شاری بۆکان، سەقز و مەهاباد لە گۆڕستانی شاری بۆکان بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار، دۆستان و ئاشنایانی محەممەد مستەفا عەزیز دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.