![](/weney-mallperr/9445.jpg)
کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویست لە شاری نەغەدە بەهۆی نەخۆشی و پیری لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، میرزا ئیبراهیم ساوجبڵاغی کوڕی ئەحمەد و خەڵکی شاری نەغەدە بەهۆی نەخۆشی و پیری لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مام برایم کەسایەتییەکی خۆشناو و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵک و لایەنگرێکی بە ئەمەگ ودڵسۆزێکی بە وەفای حیزبی دێمۆکرات بوو، هەرلەبەرئەم هۆکارە چەندین جار خۆی و بنەماڵەکەی کەوتبوونە بەرئازار و ئەشکەنجەی دەزگا ئیتلاعاتییەکانی رێژیم و بێڕێزی پێ کرابوو.
بەڵام ئەم کردەوە نامرۆڤانەیەی رێژیم کاریگەریی لەسەر بیر و باوەڕی مام برایم دانەنا و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە رێبازی حیزبی دێمۆکرات مایەوە.
تەرمی ناوبراو رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی لە نێو ئاپۆرای خەڵکی نەغەدە و دەروبەریدا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری ئەو کەسایەتییە خۆشناو و نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.