کوردستان میدیا: مەلا ئیسماعیل تاهیری کەسایەتیی ناسراو و نیشتمانپەروەر لە ئورمیە بەهۆی نەخۆشی و پیری ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کەسایەتییەکی ناوسراو و خۆشناوی ناوچەی ئورمیە بە ناوی \'\'مەلا ئیسماعیل تاهیری خەڵکی گوندی \'\'میراوای سەیدان\'\'، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٨ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، بەهۆی نەخۆشی و پیری لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا لە گوندی راژانی ئورمیە کۆچی دوایی کرد.
مەلا ئیسماعیل تاهیری ساڵی ١٣١٩ی هەتاوی لە گوندی میراوای سەیدان لە دایک بووە و ٤٠ ساڵ لە زێدی خۆی کاروباری ئایینی لە ئەستۆ گرتووە و ١٥ ساڵیش لە گوندی گەزنەکێشی ناوچەی باراندز ئورمیە مەلایەتی کردووە.
مەلا ئیسماعیل لەو کاتانەدا کە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لەو ناوچەیە بوونە خزمەتێکی بەرچاوی بە پێشمەرگە کردووە.
ئەم کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە هەمیشە حیزبی دێموکراتی کودستانی ئێرانی، حیزبێکی نەتەوەیی و گەورە لە قەڵەم داوە و وەکوو دایکی کوردستان ناوی لێ بردووە.
مامۆستا تاهیری لەسەر داواکاریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەردەمی ئاوارەبوونی کوردەکانی باشوور یارمەتی بارزانییەکانی داوە.
مامۆستامەلا ئیسماعیل بەردەوام لاوانی هان دەدا کەلە خزمەت کردن بە گەلی کورد هەردەم ئامادە بن و لەو رێگایەدا هەنگاو بنێن و لە هیچ تەنگ و چەڵەمەیەک نەترسێن.
مەلا ئیسماعیل، كەسایەتییەكی خۆشناو و دیاری ناوچەكە بوو و خەڵكی ئورمیە بەهۆی كەسایەتی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر و رەوشتی بەرزی كۆمەڵایەتی، حورمەتی تایبەتی هەبوو و جێی باوەڕی خەڵکی ناوچەکە بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مەلا ئیسماعیل تاهیری دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

مەلا ئیسماعیل تاهیری