کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەی کەناربەڕۆژی ئورمیە کۆچی دوایی کرد

15:50 - 7 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەی کەناربەڕۆژ لە پارێزگای ئورمیە بەهۆی نەخۆشی و پیری ماڵاوایی لە ژیان کرد.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کەسایەتییەکی ناوسراو و خۆشناوی ناوچەی کەناربەڕۆژی ئورمیە بەناوی \'\'محێ بەیگ‌زادە\'\' خەڵکی گوندی \'\'خەراپە\'\'، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەهۆی نەخۆشی و پیری لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو كەسایەتییەكی خۆشناو ‌و دیاری ناوچەكە بوو كە خەڵكی ناوچە بە هۆی كەسایەتی شۆڕشگێڕ و رەوشتی بەرزی كۆمەڵایەتی حورمەتی تایبەتیان بۆی هەبوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد