کوردستان میدیا: ئەحمەد مرۆڤەتی کەسایەتیی ناسراو و خوشناوی ناوچەی گەورک سەربە شارستانی سەقز لە تەمەن ٧٦ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کەسایەتییەکی خوشناو و ناسراوی ناوچەی گەورکی سەقز بەناوی مەلا \'\'ئەحمەد مرۆڤەتی\'\' رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٦ی گەلاوێژ ،لە گوندی \'\'گوێزە کوێرە\'\' کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی شاری سەقز ئەسپەردەی خاک کرا.
ناوبراو بەهۆی نیشتمانپەروەری و خۆشەویستیی نەتەوەکەی هەمیشە لەژێر گوشاری رێژیم و هێزە ئەمنیەتییەکاندا بوو و بێ حورمەتییەکی زۆری پێ دەکرا و هەمیشە داوای لێ دەکرا کە لەژێر چاودێریی \'\'شۆرای رۆحانیەت\'\' مەلایەتی و ئەرکە ئایینییەکانی بەڕێوە بەرێت.
مەلا ئەحمەد هەمیشە ئاواتی سەرکەوتنی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی گەلەکەی بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد