کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ناسراوی کورد لە کوردستانی باشوور کۆچی دوایی کرد

21:11 - 26 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی ناسراوو نیشتمانپەروەری کورد لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی نەخۆشی لە تەمەن ٨٩ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کاک شێخە قادر ناسراو بە \'\'کاک شێخە\'\' کەسایەتیی ناسراوی کورد لە کوردستانی باشوور رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا بە هۆی پیری و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو یەکێک لە دۆستە لەمێژینەکانی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات و بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە هەمیشە و بەتایبەت لە دەیەکانی ٨٠ و ٩٠ی زایینیدا لە قەڵادزی شوێنی یەکگرتنەوەی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات بووە.

کاکە شێخە خاوەنی هەستی کوردایەتی بوو و ئەوەی لە توانایدا هەبوو لە خزمەت بە نەتەوە و نیشتمانەکەی ئەنجامی دەدا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوون بۆ لەدەست چوونی کاکە شێخە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆست و ئاشنایانی دەکا و هیوای سەبوورییان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.

رۆحی شاد